پاش سێ ڕۆژ گەڕان بەدوایدا، تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە كە لە یەكەم ڕۆژی نەورۆزدا لە ئاوی زێی بچووك لە دوكان خنكا.
ڕیكان جەمال، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پاش 70 كاتژمێر گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجە 23 ساڵەی كە لە ئاوی زێی بچووك لە دوكان خنكابوو، ئەمڕۆ كاتژمێر 4.35 خولەكی دوا نیوەڕۆ توانیمان تەرمەكەی بدۆزینەوە”.
ئەوەشی ڕاگەیاند، “تیمی ژێرئاوی دوكان و خەلەكان بە هاوبەشی ئەو كارەیان كردووە”.
ڕۆژی یەكشەممە 21ی ئازار كە یەكەم ڕۆژی نەورۆز بوو، ئەو گەنجە كە ناوی عەبدوڵا بوو و خوێندكاری زانكۆ بوو، لە ئاوی زێی بچووكدا مەلەی كرد و خنكا.