نەرمین مەعروف: بە زووترین کات کێشەی مووچەخۆران چارەسەردەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە زووترین کات کێشەی مووچەخۆران چارەسەردەکرێت.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە دوای ئاگادارکردنەوەمان لە لایەن ژمارەیەک هاوڵاتی و مووچەخۆرانی شاری سلێمانی سەبارەت بە کێشەی وەرگرتنەوەی کارتی بانکی و نەبوونی پارە لە ئامێرەکانی ATM ی بانکی بازرگانیی عێراقی TBI لە شاری سلێمانی، بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە پەیوەندیمان کرد بە بیلال سەباح، بەڕێوەبەری گشتیی بانکەکە لە بەغداد.

دەشڵێت، بیلال سەباح، دڵنیایی پێدان کە ئەو قەرەباڵغییەی روویداوە دۆخێکی کاتییە و بەهۆی زۆریی ژمارەی ئەو مووچەخۆرانەوەیە کە داوای کردنەوەی هەژماری بانکییان کردووە لە بانکی TBI، وە بەڵێنیدا کە بەزووترین کات بە هاوکاریی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی ئەو کێشەیە چارەسەربکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، بكوژی هاوسەر و دوو منداڵەكەی ناوچەی دۆرەی بەغدادی لە سلێمانی دەستگیركرد. لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share