شادی نەوزاد بوو بە یەكێتی

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێشوازیکرد لە شادی نەوزاد، كە بڕیاریداوە لە ئەمڕۆوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی یەکێتی –یەوە بکات و لەچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی-دا درێژە بە خزمەتەکانی بدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێشوازیکرد لە شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی کوردستان. لەدیدارێکدا کە زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان ئامادەیبوو، پەرلەمانتار شادی نەوزاد ڕوونیکردەوە لەبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی یەکێتی و ڕێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، بڕیاریداوە لە ئەمڕۆوە پەیوەندی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بکات و لەچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی-دا درێژە بە خزمەتەکانی بدات.

لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی وێڕای بەخێرھاتنی پەرلەمانتار شادی نەوزاد بۆ ناوڕیزەکانی یەکێتی، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، “یەکێتی ماڵی ھەموو ئازادیخواز و خەڵکێکە کە باوەڕی بە خەباتی مەدەنی، دیموکراسی و خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان هەیە، بۆیە پێشوازی لەم بڕیارە دروستە دەکەین و داواکارین لە پەرلەمانتارانی یەکێتی پەرۆشانەتر پەرلەمان بکەنە سەنگەری بەرگری لە داوا و مافە ڕەواکانی خەڵک و خزمەتکردنی زیاتری ھەرێم”.

هاوسەرۆک ڕوونیشیکردەوە، “یەکێتی ھێزێکی بەرپرسیارە بەرامبەر ئەزموونی ھەرێم و گلەیی و داواکاریی کۆمەڵانی خەڵک، بۆیە لە ناڕەزایەتییەکان ڕاناکەین و دەیانکەینە سەرمایەی کۆشش و ھەوڵی زیاتر خزمەتکردن و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان”.

بافڵ تاڵەبانی جەختی لەوەشكردەوە، “لەهیچ کەسێکیشی قبوڵ ناکەین خەمسارد و کەمتەرخەم بێت بەرامبەر داواکارییە ڕەواکانی خەڵک”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا: سعودیە دەستی لە هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەردا نەبووە

بابەتی دواتر

بایەرلیڤەرکوزن 3-4 دۆرتمۆند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرماڵەی خوێندكاران دابەشدەكرێت

سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین لە ئاگادارینامەیەكدا خوێندكارانی زانكۆكە ئاگاداردەكاتەوە لە خەرجكردنی دەرماڵەكانیان و دەڵێت، سبەینێ وەریدەگرن. لە ڕاگەیەندراوەكەیدا كە…
زیاتر ببینە

لە هەولێر لافاو دروستبوو

لافاو چەند شەقام و گەڕەكێكی هەولێری گرتەوە و بەهۆیەوە ئاو چووە چەند ماڵێكەوە. پەیامنێرمان لە هەولێرەوە پێی ڕاگەیاندین،…
Total
0
Share