ئەمشەو تەرمی کەمال مەزهەر دەهێنرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان

بڕیارە ئەمشەو لە ئەڵمانیاوە تەرمی نوسەر و مێژوونوسی کورد کەمال مەزهەر بگەڕێندرێتەوە بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانا و بەرپرسانی دیکەی هەرێمەوە بەڕێبکرێت بۆ ساری سلێمانی.

لەسەر وردەکاری ناشتنەکەی کەمال مەزهەر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکردووە، “لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 24ی ئازار لە مەراسیمێکی تایبەتدا لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەشدارانی مەراسیمەکەوە پێشوازیی ڕەسمیی دەکرێت و بەرەو شاری سلێمانی ماڵئاوایی لێدەکرێت، لە دەروازەی شاری سلێمانیدا لەلایەن پارێزگاری سلێمانی و ئامادەبووانەوە پێشوازیی دەکرێت”.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ” تەرمی کەمال مەزهەر بە مەراسیمێکی شایستە  بۆ دوا ئارامگای خۆی لە گردی سەیوان بەڕێدەکرێت، بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە پێویستە هەمووان پابەندی ڕێکارە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان بن، سبەی هەموو لایەک لە کات و شوێنی پێشوازیکردنی بەڕێزیان لە دەروازەی شاری سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە و هەر کەس و کەناڵ و لایەن و دامەزراوەیەک خوازیاری بەشداریکردنە دەتوانێت خانەخوێیانە ئامادەبێت”.

لەبارەی کەمال مەزهەرەوە زیاتر بخوێنەوە

بابەتی پێشتر

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی زانیاری نوێ لەبارەی دانوستانەکان لە بەغداد دەخاتە ڕوو

بابەتی دواتر

لەبارەی كەشوهەوای سبەی كەشناسیی هەرێم هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: دەباشان و سەری ڕەش دەتوانن كاری هاوبەش بكەن بەڵام لەسەر حسابی بنەما جێگیرەكانی یەكێتی نابێت

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی، گۆڕانكارییەكانی ناو حزبەكەی بە “ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو” و “شۆڕشێكی گەورە” ناودەبات و دەربارەی دیدارەكەی هەفتەی ڕابردووی…
Total
0
Share