وتەبێژی قوباد تاڵەبانی زانیاری نوێ لەبارەی دانوستانەکان لە بەغداد دەخاتە ڕوو

وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئاشکرایدەکات، شاندی هەرێم  ئامادەن یەکێک لەو دوو پێشنیازە جێبەجێ بکەن کە ڕێککەوتنیان لەسەر کردووە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕایگەیاندووە، ” شاندى هەرێم لەچەند رۆژى داهاتوودا دەگەڕێتەوە بەغداد بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان و جێبەجێکردنى ئەوەى ڕێککەوتنى لەسەر کراوە، وەک رێککەوتنەکەى لەگەڵ حکومەتى عێراق کە خراوەتە ناو پڕۆژەکەوە یان ئەو ڕێککەوتنەى لەگەڵ بەشێک لە کوتلە سیاسییەکان “کراوە لەبارەى پشکى هەرێم.

وتەبێژەکەی قوباد تاڵەبانی ئاشکراشیکردووە، ” حکومەتى هەرێم رەزامەندى خۆى نیشانداوە لەسەر جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى پەیوەست بە پشکى هەرێم لە بودجەدا”.

دوای ڕێککەوتنی نێوان شاندی هەرێم و لایەنە شیعەکان لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقدا، و ناکۆکی لەسەر هەندێک مادەی پڕۆژەیاساکە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دواکەوت و بڕیارە هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە شاندی هەرێم بۆ جێگریکردنی مافەکانی کورد لە بودجەدا بگەڕێتەوە شاری بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەسەر دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر نەكرێت وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین…
زیاتر ببینە

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان خۆپیشاندانى خوێندكاران تاوتوێده‌كات

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێتەوە، به‌پێی كارنامه‌كه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌، ‏به‌دواداچوون بۆ خۆپیشاندانى خوێندكاران ده‌كات.‏ لە كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كەی ئەمڕۆی پەرلەمانی…
Total
0
Share