لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستانی كوردستان ئاشكرایكرد، بۆ تاقیكردنەوەكان ماوەی 40 ڕۆژ دەدرێت بە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، عەبدولسەلام دۆڵەمەری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئازار ڕایگەیاند، “لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە بە ئیجابی وەڵامی داینەوە، کە 40 ڕۆژ بدرێت بە قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی”.
سەرۆكی لیژنەی پەروەردە ئەوەشی ئاشكراكردووە، “ئەو بڕیارە بە پێشخستنی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە 19ی مانگەوە بۆ 5ی 6ی 2021 پاش دەستپێکردنەوەی دەوام بە نووسراوی فەرمی لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانەوە گشتاندنی پێدەکەن”.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “لیژنەکەی وەزارەت مەنهەج تەحدید دەکات تەنها بۆ وەرزی دووەم بە جۆرێک کە گونجاو بێت لە گەڵ ڕۆژانی خوێندنی وەرزی دووەم”.
“اقیکردنەوەکانی وزاریش لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت”، وەك سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمان ئاماژەی پێكردووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، هەفتەی ڕابردوو دژی بڕیاری تاقیكردنەوەكانیان، خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سلێمانی خۆپیشاندانیان سازكرد و داوای كەمكردنەوەی مەنهەج و گۆڕینی كاتی تاقیكردنەوەكانیان دەكرد.