هێزە تایبەتەكانی ئیتاڵیا: كاریزمای فەرماندە ئاكام هەرگیز لەبیرناكرێت

دوو پلەداری هێزە تایبەتەكانی ئیتاڵیا هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر دەردەبڕن و دەڵێن، كاریزمای ئەو فەرماندەیە هەرگیز لەبیرناكرێت.

مارتێلا ڤینسێنزۆ و کاپتن ئەلبانۆ ئەلیساندرۆ، پلەدار لە هێزە تایبەتەكانی ئیتاڵیا لە پەیامێكدا رایانگەیاند، دڵمان بە ئازارە بە بیستنی لەدەستدانی فەرماندە ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ.

دەشڵێن، “ئێمە خۆمان لەگەڵ ئازارەکانی خێزانەکەت یەکدەخەین و هیوادارین کە ئەمە ئاسوودەیی بهێنێت بۆتان کە کاریزمای ئەم فەرماندەیە هەرگیز لەبیرناکرێت”.

فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ كە لە 19ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش بە سەختی برینداربوو، ئێوارەی دوێنێ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا شەهیدبوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر سكاڵای پاسەوانێكی، ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتارێكی كورد گلدرایەوە

لەسەر سكاڵای پاسەوانێكی، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڕیاری “گلدانەوە”ی ئۆتۆمبێلێکی سەلیم شوشکەیی پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەران دەركرد،…
Total
0
Share