سحێلا.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا 13 كەس برینداربوون

لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا لە ڕێگای سەرەكی سحێلا 13 كەس بریندار بوون، ئەندامی دوو خێزانن و گەشتیار بوون.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “كاتژمێر 2.45 خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئازار، لە ئەنجامی ڕوداوێكی هاتوچۆدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە رێگای سحێلا، 13 كەس بریندار بوون”.

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك ئاشكرایكرد، ئەو شوێنەی ڕوداوەكەی تێدا ڕویداوە لە سنووری كاری ئەوان نییە، بەڵام ئەفسەرەكانیان چوونەتە سەر ڕوداوەكە و تۆماریانكردووە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئازاد تەها، ئەو كەسانەی برینداربوون ئەندامی دوو خێزانی گەشتیار بوون و ژن و منداڵیشیان تێدان.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. ساتی هەڵقوڵانی گڕكانێك لە ئایسلەندا تۆماركراوە

بابەتی دواتر

بڕیارێك لەبارەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەییەوە درا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت و سبەینێ پلەکانی گەرما…
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كات بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن

به‌ڕێوبه‌رانی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ڵێن، چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندیی…
Total
0
Share