تەندروستیی عێراق ژمارەیەک بەرپرسی بەهۆی رووداوەکەی دیوانیەوە لە کار دوورخستەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت، وەزیری تەندروستیی بڕیاری دوورخستنەوەی ژمارەیەک بەرپرسی لە بەشی تەندروستی و نەخۆشخانەی فێرکاریی ژنان و منداڵانی دیوانیە لە کارەکانیان دەرکرد.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەوەی خستەڕوو، “بەپشتبەستن بە رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ دکتۆر ساڵح مەهدی، وەزیری تەندروستی بڕیارێکی دەرکرد سەبارەت بە دوورخستنەوەی ژمارەیەک بەرپرس لە بەشی تەندروستی و نەخۆشخانەی فێرکاریی ژنان و منداڵانی دیوانیە لە کارەکانیان، بەهۆی ئەو ئاگرەی لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی ئەو پارێزگایە کەوتەوە”.

دوای رووداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکە، وەزیری تەندروستیی عێراق بە سەردانێکی بەپەلە گەیشتە نەخۆشخانەی فێرکاریی ژنان و منداڵانی دیوانیە و راستەوخۆ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە لە کارەکەی دوورخرایەوە.

شەوی رابردوو، لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ژنان و منداڵانی دیوانیە ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە چوار منداڵی کۆرپە گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 35 منداڵی دیکە تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

بابەتی پێشتر

دوو بارهەڵگر بەیەکیاندادا و شۆفێرەکانیان برینداربوون

بابەتی دواتر

گابرێل ئاتال وەک سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share