بە تۆمەتی “سوكایەتی كردن بە سەرۆك” دادگای توركیا سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش دەركرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئازار، دادگای توركیا سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانیكردنی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە دەركرد، وەك ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی بڵاویكردووەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سزادانی دەمیرتاش بە تۆمەتی “سوكایەتیكردن بە سەرۆك”ە.