هەرێم.. لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەشت كەس بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 223 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، هەشت كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئازار، ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 223 كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 166 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا هەشت كەس لە هەرێمی كوردستان بە پەتای كۆرۆنا مردوون، پێنج كەسیان لە هەولێر و یەك لە سلێمانی و دووش لە پارێزگای دهۆك.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتییە لە 189 كەس.

دوایین ئاماری كۆرۆنا لە هەرێم..

بابەتی پێشتر

سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش دەركرا

بابەتی دواتر

كەشتییەكەی نوح بە ملیۆنان زیندەوەرەوە دەنێردرێتە سەر مانگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share