ئیتڵاعاتی ئێران:‏ گروپە ئیسرائیلییەكە بە كۆڵبەری تەقینەوەیان گواستووەتەوە ئێران

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران ڕایدەگەیەنێت، سكرتێری كۆمەڵە سەرپەرشتی ئەو گروپە ئیسرائیلیەی كردووە كە بەنیازبوون لە ئێران تەقینەوە ئەنجامبدەن و بە كۆڵبەری تەقینەوەیان لە هەرێمی كوردستانەوە گواستووەتەوە ئێران.

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران وردەكاریی دەستگیركردنی گروپێكی “ئیسرائیلی” بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، پێشتر لە هەرێمی كوردستانەوە چوونەتە ئێران و ڕاشیگەیاندووە، گروپە تیرۆریستییەكە كەسەر بە ڕژێمی زایۆنیزمی بوون ئامانجیان تەقاندنەوەی ناوەندێكی هەستیاری پیشەسازیی بەرگریی ئێران بووە”.

ئیتڵاعاتی ئێران ئاشكرایكردووە، “دەستگیركراوان ئەندامانی كۆمەڵەن، ڕاستەوخۆ لە لایەن عەبدوڵڵا موهتەدی سەرۆكی كۆمەڵەكە ئەو گروپە هەڵبژێردراون و بە ئەفسەرانی مۆساد ناسێندراون”.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەرەستانەی بە مەبەستی تەقینەوەكە ویستوویانە بەكاریبهێنن، بە ڕادەیەك بووە نەتوانراوە ڕاستەوخۆ لە لایەن گروپەكە هەڵبگیرێت، بۆیە لە ڕێگای هەرێمی كوردستانەوە بە ڕێگای كۆڵبەری هێنراوەتە خاكی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران بڵاویكردەوە، چەند ئەندامێكی دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلمان دەستگیركردووە بە مەبەستی كاری تیرۆریستی هاتبوونە ناو ئێران كە لەگەڵ مۆساد-دا لە پەیوەندیدا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسعود پزیشکیان: دانوستانەکانی رۆژانی رابردوو ئاماژەی دڵخۆشکەری تێدایە

سەرۆککۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئاماژەی دڵخۆشکەریان تێدابووە. مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەژماری خۆی…
Total
0
Share