به‌ مووشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر ئیمارات و سعودیه‌‏

حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن جارێكى دیكه‌ هێرشیان بۆ سه‌ر ئیمارات و سعودیه‌ ئەنجامدایەوە و سێ ‏مووشه‌كى بالیستییان ئاراسته‌ى ئه‌و دوو وڵاته‌ كرد. ‏

میدیاى فه‌رمیی ئیمارات بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سیستمى به‌رگریی، دوو ‏مووشه‌كى حوسییه‌كانى یه‌مه‌نی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌. ‏

ئاشكراشیكردووە، هێرشه‌كه‌ بۆسه‌ر ئه‌بوزه‌بی بووه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكى لێنەكه‌وتووه‌ته‌وه‌. ‏

هه‌ر ئه‌مڕۆ حوسییه‌كان مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ى سعودیه ‌كردووه‌.‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی سعودیه،‌ مووشه‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن سیسته‌مى به‌رگریی ئاسمانییه‌وه‌ ‏ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی پارچه‌كانى مووشه‌كه‌كه‌وه‌ هاوڵاتییه‌ك برینداربووه‌.‏

پێشتریش حوسییه‌كان چه‌ند جارێك هێرشی مووشه‌كییان كردبووه‌ سه‌ر ئیمارات و سعودیه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمریکا بەرپرسیارە لە خاوبوونەوەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا بەتەواوی بەرپرسیارە لە خاوبوونەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ. ئیسماعیل بەقائی،…
زیاتر ببینە

لیژنە پەرلەمانییەکەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڕیاریدا بچێتە ئـ.ـیمراڵی

لیژنەی برایەتی و دیموکراسیی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا، بڕیاریدا بچێتە زیندانی ئیمراڵی. کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لیژنەی برایەتی…
Total
0
Share