چین سزای بەسەر ژمارەیەك بەرپرسی یەكێتیی ئەوروپادا سەپاند

چین سزای بەسەر ژمارەیەك بەرپرسی یەكێتیی ئەوروپادا سەپاند، كە پەرلەمانتاریش لەخۆ دەگرێت، ئەوەش پاش هەنگاوێكی هاوشێوە هات لەلایەن یەكێتییەكەوە دژ بە چین.

بەگوێرەی هەواڵێكی بەپەلەی ئاژانسی AFP، ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئازار، “چین سزای بەسەر 10 ئەوروپیدا سەپاندووە، پەرلەمانتار و بەرپرسیان تێدان”.

ئاژانسەكە هۆكاری ئەوە سزایانەی ئاشكرا نەكردووە.

هەر ئەمڕۆ لە هەواڵێكدا، ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكرایكرد، وەزیرانەی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا بڕیاریان داوە، سزا بەسەر ژمارەیەك بەرپرسی چینی بسەپێنن و بیانخەنە لیستی ڕەشەوە.

هۆكاری ئەو سزایانەش گەڕێندراوەتەوە بۆ، پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لەلایەن چینە.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. "دوو ژنە تیرۆریست" دەستگیركران

بابەتی دواتر

سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share