وەزیری ناوخۆی هەرێم سبەی سەردانی بەغداد دەکات

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی هەینی 9ی تشرینی یەکەم سەردانی بەغداد دەکات سەبارەت بە پرسی ڕێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند، “سبه‌ی ده‌چێته‌ به‌غدا بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌ باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی شەنگال”.

سەردانەکەی وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کاتێکدایە ڕۆژی 27 ی ئەیلول، وەک بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی ئەمنیی عێراق و هەرێم بۆ چارەسەری کێشەکان، قاسم عەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی هەرێمی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیی هەرێم و وەزیری ناوخۆی هەرێم کۆبووەوە.

ماوەی مانگێکە گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی ئاساییکردنەوەی ناوچە جێناکۆکەکان و شەنگال دەستیپێکردووە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی بۆ مەرگی شەجەریان تویتێکی بە زمانی فارسی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share