لەتیف نێروەیی: بەشێكی پارتی نایانەوێت لەگەڵ یەكێتی رێكبكەون

لەتیف نێروەیی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و ناوچە دابڕێندراوەكان هەموو كات سەرۆك بافڵ داوای دانوستانی كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا یەكێتی دەیەوێت كورد یەكڕیزبێت لە ناوچە دابڕێندراوەكان و زۆرینەی دەنگەكان بەدەستبهێنێت”.

وتیشی، “بۆتە نەریت هەر كاتێك كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دەكرێت كەسێك دەردەكەوێت و قسەدەكات و ئاراستەی كۆبوونەوەكان تێكدەدات ئەوەش بۆ ئەوەیە كە دەیانەوێت یەكێتی و پارتی رێكنەكەون”.

ئاشكراشیكرد، ئەو قسانەی دەكرێت هەوڵدانە بۆ چەواشەكاری و سالار عوسمان كە قسەی كردووە لە بەرنامەیەكی تایبەتدا بووە نەك لێدوانێك و ئەوەش دەرخەری ئەوەیە بەشێكی پارتی نایانەوێت لەگەڵ یەكێتی رێكبكەون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان: تاوەکو لایەنەکان نەگەنە رێککەوتن پەرلەمانی کوردستان کۆنابێتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “تاوەکو لایەنە سیاسییەکان نەگەنە رێککەوتن پەرلەمانی کوردستان کۆنابێتەوە”. سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی…
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ: سەردەشت عوسمان شێوازێكی ژیانی بەجێهێشتووە بۆ یاخیبوون لە نادادپەروەری

سەنتەری میترۆ، ڕایگەیاند، سەردەشت عوسمان شێوازێكی ژیانی بەجێهێشتووە بۆ یاخیبوون لە نادادپەروەری. سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان،…
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری دوکان: تائێستا نزیکەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگای دوکان

بەرێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، رایدەگەیەنێت، “تائێستا نزیکەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگای دوکان”. رێژین رەئوف، بەرێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، بە…
Total
0
Share