تەرمی ژنێک لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی دۆزراوەتەوە

گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی، دۆزراوەتەوە و هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە تا پێی بناسرێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، “هاوڵاتییان لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لە ڕوداوەکە ئاگادار کردووەتەوە و کاتێک هێزە ئەمنییەکان چونەتە شوێنی ڕوداوەکە، تەرمی ژنەکەیان هەڵگرتووەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادیان کردووە.

سەرچاوەیەک لە سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی ڕوداوەکەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، “بەهۆی ئەوەی ژنەکە تەنها موبایلێکی پێبووە، نازانرێت ناسنامەی چییە و خەڵکی کوێیە”.

تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندیکرد بە پۆلیسی سلێمانییەوە، پۆلیس ڕەتیکردەوە قسە لەسەر ڕوداوەکە بکات و ڕایگەیاند لێکۆڵینەوە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی خوێندکاران: هەمیشە لەگەڵ خوێندکاران و گەنجان دەمێنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی یادی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی كۆمەڵەی خوێندكارانی…
Total
0
Share