ئەمڕۆ، یەکشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین یاری ئاگرین ئەنجامدەدرێن.
لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان “فا کەپ”، یانەکانی چێڵسی و لیستەر سیتی لە یاریگای خۆیاندا میوانداری شیفێڵد یونایتد و مانچستەر یونایتد دەکەن.
لەهەمان کاتدا خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامی دەبێت و یارییەکانی هەفتەی 29 ئەنجامدەدرێن، هەردوو یانە گەورەکەی شاری لەندەن، ئارسیناڵ و تۆتنهام لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرانبەر یانەکانی وێستهام و ئەستۆن ڤێلا دەوەستنەوە.
خولی ئیسپانیا و ئیتاڵیا یارییەکانی هەفتەی 28 تەواودەکەن، لە گرنگترینیاندا کاتژمێر (11) بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەی ڕیاڵ سۆسیداد لە ئانوێتا میوانداری بەرشلۆنەی کەتەلۆنی دەکات، لە ئیتاڵیاش یارییەکانی لوتکە لە نێوان فیۆرنتینا و میلان لەلایەک و لەلایەکی دیکەوە ڕۆما و ناپۆلی دەکرێن.
فا کەپ (چارەکی کۆتایی)
چێڵسی – شیفێڵد یونایتد (4:30)
لیستەر سیتی – مانچستەر یونایتد (8:00)
پریمەرلیگ (هەفتەی 29)
وێستهام – ئارسیناڵ (6:00)
ئەستۆن ڤێلا – تۆتنهام (10:30)
لالیگا (هەفتەی 28)
خیتافی – ئێڵچی (4:00)
ڤیاڕیاڵ – قادیش (6:15)
ڤالێنسیا – غەڕناتە(6:15)
ئەتلەتیکۆ مەدرید – ئالاڤێس (8:30)
ڕیاڵ سۆسیداد – بەرشلۆنە (11:00)
کالچیۆ (هەفتەی 28)
هیلاس ڤیرۆنا – ئاتالانتا (2:30)
ئودینێزی – لازیۆ (5:00)
سامپدۆریا – تۆرینۆ (5:00)
یوڤانتۆس – بینیڤێنتۆ (5:00)
فیۆرنتینا – میلان (8:00)
ڕۆما – ناپۆلی (10:45)
بوندس لیگ (هەفتەی 26)
هۆفنهایم – ماینز (3:30)
هێرتا بەرلین – بایەرلیڤەرکوزن (5:30)
فرایبۆرگ – ئاوگسبۆرگ (8:00)
لیگا 1 (هەفتەی 30)
ستراسبۆرگ – لانس (3:00)
نانت – لۆریان (5:00)
دیجۆن – ستاد ڕیمس (5:00)
ستاد بریست – ئینجێ (5:00)
مۆنتیپیلێ – بۆردۆ (5:00)
لیل – نیم ئۆڵۆمپیکۆ (7:05)
لیۆن – پاریس سانت جێرمان (11:00)