وێنە.. لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە گوندی تورانی نزیک ناحیەی ڕزگاری کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکە بریندار بوو.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ 19 ی ئازار، لەگوندی تورانی نزیک ناحیەی ڕزگاری بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ کەسێک گیانی لەدەستدا کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەبووە و لەدایکبوی ساڵی 1998ە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوو.

دوای گەیاندنی بریندارەکە بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار، لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆی ناحیەی ڕزگاریەوە دەستی پێکردووە.

بابەتی پێشتر

دیكتاتۆرەكان چییان لە مرۆڤی ئاسایی زیاترە؟

بابەتی دواتر

لیژنەی پەروەردە ئەو بڕیارانە ئاشکرادەکات "لە بەرژەوەندی خوێندکارانی 12 دراوە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە سەروو 155 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت. لە…
Total
0
Share