دوو وەزیری هەرێم بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن

وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان بایكۆتی دەوامی كرد و ئەمڕۆش ناچێتە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدادیش هەمان هەڵوێستی وەرگرتووە.

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوو ڕۆژە هەریەكە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم و خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا دەوامی وەزارەتەكانیان نەكردووە.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی وتیشی، زیاتر لەوە، ئەو دوو وەزیرە ئەمڕۆ بەشداری كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانیش ناكەن و بایكۆتی دەكەن.

بایكۆتكردنی دەوام و كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران دوای ئەوە دێت، كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر پەرلەمانی كوردستان میوانداریی وەزیری دارایی و چەند وەزیر و بەرپرسێكی دیكەی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد، گفتوگۆ لەبارەی پرسەكانی دارایی و موچە و سامانە سروشتییەكان كرا، زۆرینەی فراكسیۆن و پەرلەمانتاران ڕەخنەیان لە بەردەوامیی لێبڕینی موچە و پرسەكانی تایبەت بە داهات و سامانی سروشتی گرت، بەشێكیش زۆری پرسیارەكانیش ئاراستەی وەزیری دارایی كرا.

خالید شوانیش یەكێك بوو لەو وەزیرانەی ئامادەی كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان بوو، كە نزیكەی 18 كاتژمیری خایاند، بەڵام هیچ بڕیارێكی لەبارەی پرسە گرنگەكان، بەتایبەت لێبڕینی موچە لێنەكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە ئاستی هەماهەنگی لە نێوان هێزەکانی هەرێم و عێراق و هاوپەیمانان زیاتر بکرێت

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، “پێویستە ئاستی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان زیاتر بکرێت”.…
زیاتر ببینە

بە تۆمەتی بەکار‌هێنانی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی گومان لەسەر…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: جەخت لە هەماهەنگی دەکەین لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی…
Total
0
Share