لە دهۆك بەهۆی لافاوەوە 12 ماڵ ئاویان تێچووە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆك رایدەگەیەنێت، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە شارەكە 12 ماڵ ئاویان تێچووە و چەند ئۆتۆمبێلێكیش گیریانخواردووە.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە 12 ماڵ كە لە نێو ماڵەكاندا چەند دوكانێك هەن ئاویان تێچووە و چەند ئۆتۆمبێلێكیش گیریانخواردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد سەرجەم تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆك و تیمەكانی شارەوانی لە شارەكە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بابەتی پێشتر

دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

فەرمانگەی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share