ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

تیروپشکی چامپیۆنزلیگ چەندین یاری بەهێزی لێکەوتەوە

ئەمڕۆ، هەینی تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاوە ئەنجامدرا.

تیروپشکەکە چەندین یاری ئاگرینی لێکەوتەوە، لە بەهێزترینیاندا یانەی بایرن میونشن ڕوبەڕوی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی دەبێتەوە، کە ئەوەش هاوشێوەی فاینەڵی وەرزی ڕابردووە.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی مانچستەر سیتی بەرانبەر بوروسیا دۆتمۆند یاریدەکات، براوەی دوو یانەکە لە قۆناغی نیوەی کۆتایی ڕوبەڕوی براوەی یاری نێوان پاریس و بایرن دەبێتەوە.

ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیش لە تیروپشکەکەدا کەوتە بەرانبەر لیڤەرپوڵی ئینگلیزی، ئەم یارییەش دیسانەوە هاوشێوەی فاینەڵی وەرزەکانی 2018/2019 یە، براوەی دوو یانە زەبەلاحەکە لە قۆناغی نیوەی کۆتایی بەرانبەر براوەی یاری نێوان چێڵسی و پۆرتۆ دەوەستێتەوە.

 

قۆناغی چارەکی کۆتایی

مانچستەر سیتی – دۆرتمۆند

پۆرتۆ – چێڵسی

بایرن میونشن – پاریس سانت جێرمان

ڕیاڵ مەدرید – لیڤەرپوڵ

 

قۆناغی نیوەی کۆتایی

براوەی (بایرن – پاریس) – براوەی (مان سیتی – دۆرتمۆند)

براوەی (ڕیاڵ – لیڤەرپوڵ) – براوەی (پۆرتۆ – چێڵسی)

 

یاری کۆتایی

((براوەی (بایرن – پاریس) – براوەی (مان سیتی – دۆرتمۆند)) – ((براوەی (ڕیاڵ – لیڤەرپوڵ) – براوەی (پۆرتۆ – چێڵسی))

بابەتی پێشتر

لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە چاوەڕێی دەستگیرکردنی تەقەکەرەکانە

بابەتی دواتر

ئێران و تورکیا 21 بەندکراویان ئاڵوگۆڕ کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی مۆندیالە

وەک پیشەی ئاسایی خۆی، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوڕێی دەستپێکی مۆندیال و دەرکەوتنی بەهرە ناوازەکانە. لە مۆندیالەکانی ڕابردوودا،…
Total
0
Share