میلان بەئاڕاستەی ئۆریجی هەنگاو دەنێت

یانەی ئەی سی میلان، دیڤۆک ئۆریجیی ئەستێرەی لیڤەرپوڵ و هەڵبژاردەی بەلجیکای کردووەتە ئامانج، بڕیاریشیانداوە لەکۆتایی وەرزدا گرێبەستی پێشکەشبکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “کالچیۆ میرکاتۆ”، بەڕێوەبەرانی ڕۆسۆنێری دەستیان بە گفتوگۆکردن بۆ واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ ئۆریجی کردووە، بەوپێیەی یاریزانەکە لە میرکاتۆی هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت و بێبەرامبەر دەتوانێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

ئۆریجی تەمەن 26 ساڵ ناچارە لە کۆتایی وەرزدا لیڤەرپوڵ بەجێبهێڵێت، چونکە نیازی نوێکردنەوەی گرێبەستی نییە و تاوەکو ئێستاش لەلایەن جەمسەرەکانەوە هیچ هەوڵێک بۆ نوێکردنەوەی نەدراوە.

ئۆریجی لەسەرجەم خوول و پاڵەوانێتییەکان 171 یاری بۆ یانەی لیڤەرپول ئەنجامداوە، 40 گۆڵی تۆمارکردووەوە 17 گۆڵیشی بۆ هێرشبەرانی دیکە ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

دەبێت خێروبێری ئەم هەرێمە بخرێتە خزمەت هاوڵاتییانەوە<br>بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە گژ گەندەڵیدا دەچینەوە و ڕێگە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەگرین

بابەتی دواتر

مستەفا كازمی بڕیارێكی نوێی لەبارەی پارێزگای هەڵەبجەوە دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیڤەرپوڵ شکستی بۆ بردنەوە گۆڕی

لە هەفتەى پێنجەمی خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لەدەرەوەى یاریگاى خۆی ڕووبەڕووی ۆڵڤەرهامپتۆن بووەوە. ۆڵڤەرهامپتۆن گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام دواتر…
زیاتر ببینە

مباپی هەڕەشە دەکات

کیلیان مباپی هێرشبەری پاریس سانجێرمان دەڵێت دەچینە ئەڵمانیا بۆ بردنەوە. دواى شکستی پاریس بەرامبەر بایرن، مباپی هێرشبەری فەرەنسی…
Total
0
Share