نێیمار نامە نهێنییەکانی خۆی و یاریزانانی بەڕازیلی بڵاوکردەوە

ئەستێرەی بەڕازیل، نێیمار دا سیلڤا نامە تایبەتییەکانی نێوان خۆی و یاریزانانی بەڕازیلی بڵاوکردەوە.

بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییەی کە یاریزانانی “سێلیساو” یەکگرتوو و پەرۆش بوون بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیالی 2022، نێیمار دیالۆگی نێوان خۆی و چەند یاریزانێکی هەڵبژاردەی بەڕازیلی بڵاوکردەوە، لەو بارەیەشەوە نووسیویەتی، “بەبێ پرسی ئەوان ئەم نامانە بڵاودەکەمەوە، بۆ ئەوەی بزانن چەند پەرۆشبووین بۆ بردنەوەی ناسناوی مۆندیال.”

“نێی” لە ئەپلیکەیشنی “وەتساپ”ەوە بۆ مارکینیۆسی نووسیوە، “لەدەستدانی پەناڵتییەکە ڕاوبۆچوونی من سەبارەت بە تۆ ناگۆڕێت، من هەمیشە پاڵپشتی تۆم، خۆشت ئەوە دەزانیت.”

هەروەها بۆ ڕۆدریگۆی نووسیوە، “تۆ ئەستێرەی تۆپی پێیت، دڵنیام ڕۆژێک لە ڕۆژان جامەکە بۆ بەڕازیل بەدەستدەهێنیت.”.

لە نێو نامەکاندا، نێیمار داوای لێبوردن لە تیاگۆ سیلڤا و “تیتی” ڕاهێنەر دەکات، بەتایبەت بە ڕاهێنەرەکە دەڵێت، “پڕۆفیسۆر تیتی، سوپاس بۆ هەموو ئەوەی فێرتکردین، هەرگیز لەبیرت ناکەم، پێموایە یەکێکبوویت لە باشترین ڕاهێنەرەکانم.”

بابەتی پێشتر

پیاوێك دوای گۆڕینی رەگەزی دەڵێت: "ژیانی خۆمم وێرانكرد"

بابەتی دواتر

بانکێکی عێراقی لە سلێمانی فێڵی لە ژماریەکی زۆر هاوڵاتی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share