ئایا پەکەکە گەریلای ناردووە بۆ ئەرمینیا؟

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناردنی هێزی چەکداری نزیک لە تورکیا بۆ هاوکاریی حکومەتی ئازەربایجان، تورکیاش هەواڵی ناردنی گەریلای لەلایەن پەکەکەوە بۆ ئەرمینیا ڕاگەیاند، ئێستا وتەبێژی کەجەکە دەنگۆکان ڕەتدەکاتەوە.

لەسەر ئەم پرسە ڕۆنی سەردەم، وتەبێژی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی دەرەوەى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە ئاژانسی فورات نیوزی ڕاگەیاندووە، “دەنگۆی ناردنی گەریلاکانی پەکەکە بۆ ئەرمینیا شەڕی دەوڵەتی تورکە دژی پەکەکە و ئەوانەى دەستیان بە شەڕکردووە نە لایەنگری گەلی ئەرمەنی و نە ئازەرین، ئەو دۆخە کە وەک شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەناسرێت، لە ڕاستیدا شەڕی دەوڵەتی تورکە و بەشێکە لە پرۆژەی عوسمانی و تازەکردنەوەی ئیمپراتۆرییەکە”.

وتەبێژی کەجەکە ڕایگەیاندووە، “ئەردۆغان ماوەیەک لەوە پێش نەخشەیەکی تورکیای بڵاوکردبووەوە، کە ئەو ناوچەیەی لەخۆ دەگرت ئێستا شەڕی تێدایە، کاتێک سەرنج لەسەر ئەمە بدەین، ئەوا تێگەیشتن لە دۆخەکە باشتر و ڕوونتر دەبێتەوە”.

ڕۆنی ئاشکرایکردووە، “هەموو دونیا چاوی بەرامبەر بە کۆمەڵکوژکردن و کوشتاری گەلان لەسەر دەستی ئەو گروپە چەکدارانەی دەوڵەتی تورک داخستووە، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پارێزگارییان لێدەکرێت، پشتیوانییان لێدەکات و لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورکدان. ئاژانسەکانی هەواڵ و گرنگترین ڕۆژنامەکانی جیهان ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە دەوڵەتی تورک بۆ دەستپێکردنی شەڕ و بەڕێوبردنی ئەو شەڕە دەیان چەکداری لە سوریاوە بردووەتە ئازەربایجان”.

لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی تورکیا ڕایگەیاندبوو، کە پەکەکە لەپاڵ حکومەتی ئەرمینیا شەڕ دەکات و گەریلاکانی ناردووەتە ئەو وڵاتە.


بابەتی پێشتر

سەرمایەدارێک بە دەستڕێژی گولە کوژرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share