یەكێتیی ئەوروپا داوایەك لە چین دەكات

یەكێتیی ئەوروپا داوا لە چین دەكات، سەرجەم ئەو ڕۆژنامەنوسانە ئازاد بكات كە لەكاتی كارەكانیاندا وەك ڕۆژنامەنوس دەستگیری كردوون.

ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی كانونی یەكەم، وتەبێژی یەكێتیی ئەوروپا داوای لە چین كردووە، “پێویستە بەخێرایی سەرجەم ئەو كەسانە ئازاد بكات كە بەهۆی پیشەكەیانەوە وەك ڕۆژنامەنوس لەلایەن چینەوە دەستگیركراون”.

لەنێو ئەو ڕۆژنامەنوسانەی چین دەستگیری كردوون، فەرمانبەرێكی ئاژانسی بلۆمبێرگ هەیە كە هاوڵاتییەكی چینییە و بۆ ئەو ئاژانسە جیهانییە كاری كردووە.

ئاژانسی بلۆمبێرگ ئاماژەی بەوەكردووە، “دووشەممەی ڕابردوو، ژمارەیەك لە پیاوانی پۆلیسی چین بە جلی مەدەنییەوە هایز فانی فەرمانبەرمانیان لە ماڵەكەی خۆیدا دەستگیركردووە”.

سەبارەت بەهۆكاری دەستگیركردنەكەش ئاژانسەكە ئاشكرایكردووە، “بە بیانوی بەشداریكردن لە چالاكییەكدا كە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی هەبووە هایز دەستگیركراوە”.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هەر لەمساڵدا دوو ڕۆژنامەنوسی دیكە كە هاوڵاتیی چینن دەستگیركراون بەهۆی ئەوەی ڕووماڵی چەند ڕوداوێكیان كردووە”.

یەكێتیی ئەوروپا لەبارەی كەیسی فەرمانبەرەكەی بلۆمبێرگ لەسەر خەتە و داوای لە حكومەتی چین كردووە، ڕێگا بدات پارێزەری بۆ دابنرێت و بتوانێت چاوی بە خانەوادەكەی بكەوێت.

لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە، “بەپێی یاسا لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەنوسانە دەكرێت”.

ئەو ئاژانسە جیهانییانەی كە فەرمانبەرەكانیان لەلایەن چینەوە دەستگیركراون، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەو ڕێگرییانە بۆ ئەوەن هاوڵاتییە چینییەكان كار بۆ ئاژانسە جیهانییەكان نەكەن.

بابەتی پێشتر

بۆکسێنی نێوان ئانتۆنی جۆشوا و پولێڤ، بە بردنەوەی جۆشوا کۆتاییهات

بابەتی دواتر

وەزارەتی پلاندانان: لە %22ی دانیشتوانی عێراق لەژێر هێڵی هەژارییەوەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 107 دۆلار مامەڵەی…
زیاتر ببینە

گوڕی بومەلەرزەكەی مەرەش 5.5 پلە بووە

بومەلەرزەیەكی تاڕادەیەك بەهێزی دیكە پارێزگای قارەمان مەرەشی توركیای گرتەوە. ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری ناوەندی یۆرۆناوەند بۆ تۆماری بومەلەرزە…
Total
0
Share