مستەفا کازمی لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری کورد لەسەر هەڵەبجە کۆبوویەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ دوو نوێنەری شاری هەڵەبجە کۆبووەتەوە و پرسی داواکارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە تاوتوێ کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو کۆبوونەوەیەدا باس لەوەکراوە کە “پێویستە کۆتایی بە نەهامەتییەکانی خەڵكی عێراق بە گشتی بهێنرێت، چونکە نەک لە سەردەمی سەدامدا، دوای کۆتاییهاتنی سەردەمی دیکتاتۆری عێراقییەکان دیسانەوە لە نەهامەتیدا بوون”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، “پێوسیتە دەرد لە عێراق کۆتایی پێبێت و ئایندەی ئەو نەوەی لە دوای ئێمە دێت باشتربێت لەوەی ئێستا دەگوزەرێت”.

لەبارەی شاری هەڵەبجەوە مستەفا کازمی ڕایگەیاندووە، “من پێشتر هاتومەتە هەڵەبجە و خەڵكی ئەو شارە بە خۆشەویستییەوە پێشوازیان لێکردین، ئەو زامە مێژووییەی لە کیمیایی بارانی شارەکەوە دروستبووە دەبێتە دەرسێک کە نەوەی دوای ئێمەش”.

 

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا لە 24 کاتژمێردا دەبێت فریای خۆی بکەوێت

بابەتی دواتر

نوێترین ڕیزبەندی گۆڵکارانی ئەوروپا بۆ خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share