لاپۆرتا لە 24 کاتژمێردا دەبێت فریای خۆی بکەوێت

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە دووچاری کێشە بووە

سەرچاوەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بە بارودۆخی یانەی بەرشلۆنە کردووە و دووپاتیانکردووەتەوە، ئەگەر خوان لاپۆرتای سەرۆکی نوێ پاڵپشتی دارایی بەدەستنەهێنێت، بە بڕیارێکی فەرمی لە پۆستەکە دووردەخرێتەوە و دووبارە هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆکی یانە دەکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، لاپۆرتا بەم زووانە وەک سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە دەستبەکاردەبێت، بەڵام بەپێی ڕێسا کارپێکراوەکان لە یانەی بەرشلۆنە کە لەلایەن لالیگاوە داڕێژراوە سەرۆکی نوێ دەبێت پاڵپشتی دارایی بە ڕێژەی لەسەدا (15)ی بودجەی یانە دابین بکات، سەرۆکی نوێ تاوەکو ئەم ساتە لەم ئەرکەدا سەرکەوتوو نەبووە.

حالی حازر لاپۆرتا لەگەڵ چەندین کۆمپانیای ئیسپانی بۆ ئەم مەبەستە لەسەر هێڵە و تەنها ماوەی 24 کاتژمێری لەبەردەمدا ماوە.

بەپێی یاساکان، لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەرۆکی نوێ پاڵپشتی دارایی بەدەستدەهێنێت و پاشان دەبێت ستافی کارگێڕی دەستنیشان بکات، بەڵام سەرۆکی نوێ کە لاپۆرتایە نۆ ڕۆژی تێپەڕاندووە و تەنها 24 کاتژمێری لەبەردەمدا ماوە بۆ پاکێچی کۆتایی.

ماددەی (54) لە سیستمی سەرەکی یانەی بەرشلۆنە دەڵێت: ئەگەر سەرۆکی نوێ لە بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی سەرکەوتوو نەبێت، لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و ئەنجومەنێکی نوێی کاتیی کاربەڕێکەر یانەکە بەڕێوەدەبات، ئەم ئەنجومەنەش بڕیار لەسەر وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانە دەداتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕێژەی هەژاری لە عێراق ئاشكرا كرا

بابەتی دواتر

مستەفا کازمی لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری کورد لەسەر هەڵەبجە کۆبوویەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share