وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی لەبارەی مووچەوە دەركرد

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی خانەنشینكراون و خزمەتی هەژمار نەكراویان هەیە خزمەتەكانیان بۆ هەژماردەكرێت لەگەڵ خەرجكردنی شایستە داراییەكانیان.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە لە 19ی حوزەیرانی ئەمساڵدا دەرچووێندراوە و تێیدا هاتووە، “بەپێی یاسا و رێنماییە بەركارەكان و پشت بەستن بە یاسای چاكسازیی كە مووچەیان هەمواردەكرێتەوە، خانەنشینانی شارستانی، پێشمەرگایەتی، هێزەكانی ناوخۆ، ئاوارەیی، كەرتی تایبەتیان ئەگەر خزمەتیان هەبوو بۆیان هەژماردەكرێت.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، بە مەبەستی هەژماركردنی خزمەتی پێشمەرگایەتی، پێویستە بەڵگەنامە پێویستەكان لە رێگەی وەزارەتی پێشمەرگەوە راستاندنیان بۆ بكرێت و دواتر بۆ لیژنەی هەژماری راژە لە ئەنجومەنی وەزیران بەرزبكرێتەوە بۆ هەمواركردنەوەی راژەكانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: کامێراکانی چاودێری ژمارەی قوربانییانی هاتوچۆیان کەمکردووەتەوە

وەزارەتی ناوخۆ، رایگەیاند، کامێراکانی چاودێری ژمارەی قوربانییانی هاتوچۆیان کەمکردووەتەوە. وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پێنج ساڵی…
Total
0
Share