ئەمشەو دوو یانەی دیکە بلیتی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبڕن

ئەمشەو دوو یانەی دیکە بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبڕن

دووان لە یانەکانی مانچستەر سیتی و بوروسیا مونشنگلادباخ و ڕیاڵ مەدرید و ئاتالانتا بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەبڕن.

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دوو یاریی گرنگ و چارەنوسساز ئەنجامدەدرێن، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای پوشکاش ئارینا میوانداری بوروسیا مونشنگلادباخ دەکات، لەلایەکی دیکەوە ڕیاڵ مەدرید لە دی ستیفانۆ ستادیەم میوانداری یانەی ئاتالانتای ئیتاڵی دەکات.

مان سیتی – مونشنگلادباخ

لە یاری چوون ئەستێرەکانی گواردیۆلا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان بەرانبەر مەکینەکانی مارکۆ ڕۆزی تۆمارکردووە، واتا لە یارییەکەی ئەمشەودا ئەڵمانەکان پێویستیان بە بردنەوەیە بە ئەنجامی دوو گۆڵ و هەر گۆڵێکی سیتیزن بارودۆخەکە ئاڵۆزتردەکات.

ڕیاڵ مەدرید – ئاتالانتا

یاری چوونی قۆناغی 16 لە ئیتاڵیا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی مێرەنگی کۆتاییهات، یانە ئیتاڵیەکە ئەمشەو پێویستی بە بردنەوەیە بە ئەنجامی دوو گۆڵ یان زیاتر.

بردنەوە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندی ئاتالانتا دۆخەکە دەگەیەنێتە کاتە زیادکراوەکان و لێدانی یەکلاکەرەوە.

لە کۆتاییشدا دووان لەم یانانە بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی دەبڕن، کە نزیکترینیان یانەکانی مان سیتی و ڕیاڵ مەدریدن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ ئێڤه‌رتۆنی برده‌وه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی ئێڤه‌رتۆن بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سیتی کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share