كیلینی لە یۆڤانتۆس دەڕوات

جۆرجیۆ كیلینی بەرگریكاری یۆڤانتۆس ئاشكرایكرد، كۆتایی وەرز ڕیزەكانی یانەكە جێدەهێڵێت.

كیلینی لە شكستەكەی یۆڤانتۆس بەرامبەر ئینتەرمیلان لە جامی ئیتاڵیا بەشداربوو، پاش كۆتایی هاتنی یارییەكە وتی، داوای لێبوردن لە هاندەران دەكەین و كۆتایی ئەم وەرزەش ڕیزەكانی یۆڤانتۆس جێدەهێڵم.

وتیشی: دوو شەممەی داهاتوو ئاهەنگ دەگێڕم و بە یەكجاری ماڵئاوایی لە یۆڤانتۆس دەكەم.

بڕیارە ڕۆژی دوو شەممە یانەی یۆڤانتۆس لە ئالیانز ستادیۆم دواین یاریی خۆی لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا ئەنجام بدات و ئەو یارییەش بەرامبەر لازیۆ دەبێت.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت كیلینی بەرەو خولی تۆپی پێی ئەمریكا دەڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەکی ئەرجەنتینی کەشی دوای یارییەکەی سعوودیەی ئاشکراکرد

ڕۆژنامەیەکی باوەڕپێکراوی ئەرجەنتین کەشی ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی ئاشکراکردووە، دوای ئەوەی بەرامبەر بە سعوودیە دۆڕاندنیان تۆمارکردووە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share