یوڤانتۆس نیشانەی لە سێ هێرشبەری ناودار و هەرزان گرتووەتەوە

یانەی یوڤانتۆس هەوڵ بۆ گواستنەوەی یەکێک لە دیپای یان کۆستا یان ئۆریجی دەدات

لاوازی ئاستی هێرشبەری یانەی یوڤانتۆس بەرپرسانی یانەکەی ناچارکردووە بیر لە کڕینی هێرشبەرێکی سەرەڕمی گۆڵکار بکەنەوە.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا ئاماژەی بە بارودۆخی دارایی یانەکانی ئەوروپا کردووە و دووپاتیکردووەتەوە، هیچ یەکێک لە یانە زەبەلاحەکان ئەو نەختینە زۆرەیان بەدەستەوە نەماوە کە ساڵانە لە میرکاتۆی زستانەدا بەکاریانخستووە، بەم هۆیەوە ناچاربوون لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا بەدوای یاریزانی ئەزموندار و هەرزانبەهادا بگەڕێن.

بەپێی سەرچاوەکە، فابیۆ پاراتیچی و پاڤێل نێدڤد و هاوکارانیان چاویان بڕیوەتە تواناکانی سێ هێرشبەری بەتوانا، کە پێکهاتوون لە مێمفس دیپای (لیۆن)، دیڤۆک ئۆریجی (لیڤەرپوڵ)، دیێگۆ کۆستا (ئەتلەتیکۆ مەدرید)، سەرجەمیان لە هاوینی 2021 بۆندەکانیان کۆتاییدێت و گواستنەوەیان بودجەیەکی کەمی پێویستە.

یەکەمیان لەلایەن یانەی بەرشلۆنەوە داواکراوە و نرخی گواستنەوەی بە پێنج ملیۆن یورۆ خەمڵینراوە، ئۆریجی کە هێرشبەری یەدەگی یانەی لیڤەرپوڵە، هەستدەکات لەلایەن یۆرگن کلۆپەوە پشتگوێخراوە و دەرفەتی یاریکردنی پێنادرێت، بۆیە داوای دەستبەرداربوونی کردووە.

سێیەمیشیان کە دیێگۆ کۆستای ئیسپانییە، حاڵی حازر بۆندەکەی لەگەڵ ئاتلەتی هەڵوەشاندووەتەوە و دەتوانێت بێبەرانبەر پەیوەندی بە خانمە پیرەکەی ئیتاڵیاوە بکات.

بابەتی پێشتر

سفر و سفر بەدەستەوە.. پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەکانی زستانی 2021 ئاشکرا بوو

بابەتی دواتر

لاپۆرتا: پۆستەرەکەم لە مەدرید بیری شەش گۆڵەکەیان دەخاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share