پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، پێنج كەسیان دەستگیر كردووە بە تۆمەتی گاڵتەكردن و ئازاردانی هاوڵاتییەك لە سلێمانی و بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی گاڵتەجاڕییەكە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە، “پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه، كه چه‌ند كه‌سێك سوكایه‌تی و ئازاری كه‌سێكی ده‌رون نه‌خۆش ده‌ده‌ن له شاری سلێمانی به ناوی (موباره‌ك شه‌ریف)، دوای به‌دواداچونی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را بە بڕیاری دادوەر ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركرد كه بەو كارە هەستابوون”.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “تۆمەتبارەكان ژمارەیان پێنج كەسە، ب، أ، ع له‌دایكبووی 1993، ر، ع، ت له‌دایكبووی 1996، چ، ك، م له‌دایكبووی 1983، م، م، غ له‌دایكبووی 1986، م، ع، ح له‌دایكبووی 1976”.
پۆلیس ئەوەشی خستوەتەڕوو، له ئێستادا تۆمه‌تباره‌كان به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.