مامۆستایەكی زانكۆ: ئەم وێنەيە بیابانی سەماوە نییە پڕۆژەیەكە دەبێتە گۆڕستانێكی گەورە بۆ سەگە بێلانەكانی هەولێر

پڕۆژە وەك شەرمەزاری

د. جوتیار ژاژڵەیی مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی بواری ئاژەڵدۆستی ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی،” ئەمەی لە وێنەكاندا دەیبینن بیابانی سەماوە نییە، پڕۆژەیەکە بە ناوی سەركەوتنی كابینەی حكومەت و چارەسەركردنی كێشەی زۆریی سەگی بێلانەوە بە تۆ دەفرۆشرێتەوە”.
دەشڵێت، “ئەم پڕۆژەیە بۆ ڕووحلەبەر دروستكراوە كە ڕووحلەبەرێك وەك من و تۆ برسی و تینووی دەبێت و لەم گەرمای هاوینەشدا لە من و تۆ زیاتر پێویستی بە تۆزێك سێبەرە، ئەبێ چ عەقڵ و ویژدانێك لە پشت ئەم پڕۆژەیەوە بێت، بە راستی ئەم ئاستە لە نەزانی و بێویژدانی ترسناكە”.

راشیگەیاندووە، “شێڵتەر تاقیكرایەوە و لەسەد لاوە شكستیهێنا، ئێستا تۆ بەتەمای بە بیست دۆنم بیابان و چوار كەسی نەشارەزا چارەسەری كێشەی زۆریی سەگی شارێك بكەیت دڵنیا بن ئەمەی دروستكراوە دەبێتە گۆڕستانێكی گەورە بۆ ئەو ئاژەڵانە و هیچ كاریگەرییەكی نابێت، ئەو پارەیە بخرایەتە پڕۆژەی گرتن، نەزۆككردن، گەڕاندنەوە و پڕۆژەی بەرزكردنەوەی هۆشیاریی خەڵك لە بابەتی ئاژەڵاندا هەزار هێندە سوودی دەبوو. بەڵێ، زۆریی ژمارەی ئەو سەگانە كێشەیە، بەڵام تو دینت ئەمە چارەسەرە”؟

بابەتی پێشتر

لەتیف نێروەیی: یەكێتی دەیەوێت ئەو مەترسییانەی لەسەر كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان هەیە دووریبخاتەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share