زاواكەی ترەمپ ستایشی سیاسەتی بایدن دەكات لەبارەی ئێرانەوە

یەكێك لە ڕاوێژكارەكانی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا كە زاواشییەتی، هەنگاوەكانی بایدن بەرامبەر بە ئێران بە ئاقڵانە ناودەبات.

جارید كۆشنەر، زاوا و ڕاوێژكاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە وتارێكدا كە بۆ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی نوسیوە، ئاماژەی بەوەكردووە، “هەنگاوەكانی بایدن بەرامبەر بە ئێران ژیرانەیە”.

كۆشنەر ئەوەشی خستوەتەڕوو، “كابینەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، هەلێكی لە بەردەستدایە بۆ ئەوەی گەرەنتی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بكات”.

ئەوەشی نوسیوە، “لەكاتێكدا كە زۆرێك هەراسان بوون لەبارەی كرانەوەی تیمەكەی بایدن لەگەڵ ئەوروپادا بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران، من وای دەبینم كە هەنگاوێكی زۆر دێپلۆماسی و ژیرانە بوو”.

ئاماژەی بەوەكردووە، بەو هەنگاوە، بایدن فێڵەكانی ئێرانی ئاشكرا كرد.

ڕاشیگەیاندووە، “ئێران بە بەهێز خۆی پیشاندەدات، بەڵام بارودۆخی ئابوری زۆر خراپە، هیچ توانایەكی نییە بۆ بەردەوامبوون لەژێر ئەو سزایانەی ئێستا”.

بابەتی پێشتر

وڵاتانی عەرەبی خۆیان چەكدار دەكەن.. لیستی گەورە هاوردەكارانی چەك لە جیهاندا

بابەتی دواتر

پەروەردە چەند بڕیارێكی تایبەت بە وادەی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12 دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share