یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی بەردەوامە لە دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی عوسمان دیمبیلی فەرەنسی، بڕیاریشیانداوە بەردەوامی بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بدەن.
ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لە میرکاتۆی هاوینەی 2020 یانەی یوڤانتۆس لەگەڵ عوسمانی فەرەنسی و یانەی بەرشلۆنە لەسەرهێڵ بووە بەمەبەستی ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕێک لەنێوان یاریزانە فەرەنسییەکە و دوگلاس کۆستای بەرازیلی.
هەردوو یاریزانەکە ڕەزامەندییان دەربڕیوە، بەڵام بەهۆی بەرزی نرخی دیمبیلییەوە ئاڵوگۆڕەکە شکستیهێناوە، بۆیە فابیۆ پاراتیچی بەڕێوبەری یوڤی ئاڕاستەی گۆڕیوە و لە کۆتا ساتەکاندا فیدریکۆ کیێزای لە یانەی فیۆرنتیناوە دابینکردووە، کۆستاش بە خواستن گەڕاوەتەوە بۆ یانەی بایرن میونشن.
لە بەرانبەر ئەم جموجۆڵانە و لەدەستدانی چانسی یاریکردن لە یوڤانتۆس، لاوە فەرەنسییەکەی بارسا گواستنەوەی بۆ مانچستەر یونایتد بەهەموو شێوەیەک ڕەتکردووەتەوە.
سەرچاوە ئیتاڵییەکە دووپاتیدەکاتەوە، هێشتا پاراتیچی و ئیدارەی خانمە پیرەکە پەیوەندیان لەگەڵ دیمبیلی و بەرشلۆنە نەپچڕاندووە، سەرەڕای ئەوەی ماوەی گواستنەوەکان بەفەرمی کۆتاییهاتووە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە میرکاتۆی زستانی 2021 دەگەڕێنەوە و دووبارە داوای ئاڵوگۆڕی فەرەنسییەکە بە یاریزانێکی دیکە دەکەن.
نەزانراوە ئایا یوڤانتۆس ئاڵوگۆڕی دیمیبیلی بەرانبەر کام یاریزانە ئەنجامدەدات، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئاماژە بە ناوەکانی بێرناردێسکی کراوە.