سۆڵشایەر دووانەی ئەرجەنتین و فیل جۆنزی لە پێکهاتەی یونایتد دوورخستەوە

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ئولی گۆنار سۆڵشایەر سێ یاریزانی ناوداری لە پێکهاتەی یانەکەی بۆ ڕوبەڕوبوونەوە ئەوروپییەکان دوورخستەوە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە سۆڵشایەر بە فەرمی ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکراکردووە، کە بڕیارە لە وەرزی نوێدا بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکەن.
بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، هەر یانەیەک لەتوانایدایە دوو پێکهاتە دەستنیشان بکات، پێکهاتەی یەکەم پێکدێت لە 25 یاریزان و هەشت کەس لە ستافی ڕاهێنان و کارگێڕی، لیستی دووەمیش لە چەند یاریزانێک پێکدێت، بەر لە یارییەکان ئاشکرادەکرێن و لە ئەگەری ڕووداوی نەخوازراودا هەر یاریزانێک لەو لیستە دەتوانێت لەگەڵ پێکهاتەی یەکەم بەشداری ڕوبەڕوبوونەوەکان بکات.
یانەی مانچستەر یونایتد لیستی ناوی 25 یاریزانی بەشداری چامپیۆنزلیگی ئاشکراکردووە، تیایدا جێگەی چەندین یاریزانی نوێی وەک ئیدینسۆن کاڤانی و دۆنی ڤان دی بێک و ئەلێکس تێلیس و فاکوندۆ پیلیستری کراورەتەوە، بڕیاریشە لە 20ی ئەم مانگە (تشرینی یەکەم) یەکەم ڕوبەڕوبوونەوە ئەنجامبدەن.
سۆڵشایەر هەر سێ یاریزان سێرجیۆ ڕۆمێری (گۆڵپارێز)، مارکۆس ڕۆخۆ، فیل جۆنزی لە پێکهاتەکانی دوورخستووەتەوە، تەنانەت لە پێکهاتەی دووەمیشدا ناونوسی نەکردوون.
سێرجیۆ ڕۆمێرۆ حاڵی حازر لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئەرجەنتینە و هەوڵدەدات پەیوەندی بە یانەیەکی خولی ئەمریکاوە بکات، لە کاتێکدا گواستنەوەکان لە ئەوروپا کۆتاییهاتووە یانەکانی ئەمریکا لەتوانایاندایە تاوەکو 29ی تشرینی یەکەم جموجۆڵ بە یاریزانان بکەن.
بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس بیر لە ئاڵوگۆڕێکی دیکە لەگەڵ بەرشلۆنە دەکاتەوە

بابەتی دواتر

بۆچی بایرن چوار بۆندی لە کۆتا ساتدا واژووکرد؟ بەڕێوبەر وەڵامدەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share