ئارتێتا ئوزێل لە نەخشەی ئەوروپی ئارسیناڵ دەسڕێتەوە

مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری نوێی یانەی ئارسیناڵ، بڕیاریداوە مەسعود ئوزێلی ئەڵمانی لە پێکهاتەکانی بۆ خولی ئەوروپی دووربخاتەوە.

ئوزێلی تەمەن 31 ساڵ لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2020 لەلایەن ئیدارەی گانەرزەوە نزیکبوو ئاڕاستەی یانەیەکی خولی تورکیا بکرێت، بەڵام یاریزانەکە سوربوونی لەسەر بەردەوامبوون نیشاندا و لەگەڵ ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە بە ڕێککەوتن نەگەیشت.
ئەستێرەی پێشووی دای مانشافت بڕیاریداوە تاوەکو هاوینی 2021 و کۆتاییهاتنی وادەی بۆندەکەی لە ئارسیناڵ بەردەوامبێت.
تۆڕی سکای سپۆرتی ئینگلیزی ئاشکرایکردووە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە مایکڵ ئارتێتا لیستی یاریزانە بەشدارەکان لە خولی ئەوروپی بڵاودەکاتەوە، واتا ئەو یاریزانانەی کە بە درێسی یانەی ئارسیناڵەوە بەشداری یوروپا لیگ دەکەن، لە لیستەکەشدا ناوی ئوزێل بوونی نابێت.
ناوەندکارە ئەڵمانییەکە لەگەڵ دەستپێکی کارەکانی مایکڵ ئارتێتا بەردەوام بەشداری لە ڕوبەڕوبوونەوەکاندا پێدەکرا و یەکێکبوو لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی گانەرز.
دوای کۆرۆنا و گەڕانەوەی یانەکانی ئینگلتەرا بۆسەر چالاکییەکانی وەرزی 2019/2020، لە مانگی ئازاری 2020وە بارودۆخی ئوزێل لەسەدا سەد گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و هیچ بەشدارییەکی لە ڕوبەروبوونەوە ناوخۆیی و ئەوروپییەکاندا پێنەکراوە.
ئوزێل یەکێکە لە گرانبەهاترین یاریزانانی ئارسیناڵ و سەرچاوە ئینگلیزیەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئارتێتا متمانەی بەتواناکانی نەماوە و بە دوور نازانرێت لە وەرزی نوێدا لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان دووریبخاتەوە.
بابەتی پێشتر

کڕینی هالاند یان مباپێ؟ پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ میرکاتۆی 2021

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس بیر لە ئاڵوگۆڕێکی دیکە لەگەڵ بەرشلۆنە دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share