ئەمساڵ یادی هەڵەبجە جیاوازتر دەکرێتەوە

پارێزگاری هەڵەبجە و سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە ئاشکرایانکرد، ئەمساڵ یادی 33 هەمین ساڵیادی کیمیایبارانی هەڵەبجە جیاوازتر دەکرێتەوە و ڕێپێوانێک بۆسەر کڵکۆی شەهیدان ئەنجام دەدرێت.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 14 ی ئازار ڕایگەیاند، “ئێمە ڕێپێوانێک لە بەردەم پەیکەری عومەری خاوەرەوە بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان ئەنجام دەدەین پێشوازی لە هەر میوانێکی دەرەکی و ناوخۆیی دەکەین سەردانی هەڵەبجە بکەن”.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لەگەڵ پارێزگار و لایەنی پەیوەندیدار کۆبووینەتەوە و بۆچونمان یەک بووە لەسەر ئەوەی ئەمساڵ یادەکە جیاوازتر بکەینەوە، لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان”.

ئەگەرچی لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هەموو کۆبوونەوەیەکی قەدەغەکردووە، بەڵام پارێزگاری هەڵەبجە بەڵێندەدات ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکەن.

بابەتی پێشتر

بۆ یەكەمجارە لە مێژوودا.. بتكۆین ژمارەیەكی پێوانەیی خۆی شكاند

بابەتی دواتر

بەڵگە فیلمێک لەسەر ژیانی کۆڵبەران بە زمانی ئەڵمانی بڵاودەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی ئەو ئەفسەرەی دەستگیركرد كە “هەڵسوكەوتی نامرۆڤانە” ی بەرامبەر بنەماڵەی تاریقی بەقاڵ ئەنجامدا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو ئەفسەرەی ڕاگەیاند، كە ئەمڕۆ لەنێو دادگای سلێمانی دا “هەڵسوكەوتی نامرۆڤانە”ی بەرامبەر بنەماڵەی تاریقی بەقاڵ…
Total
0
Share