باوكێك كوڕەكەی خۆی خنكاند

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر باوكێك كوڕەكەی خۆی كوشتووە و تەرمەكەی فڕێداوەتە ناو ئاوی زێی خەباتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كوڕە تەمەنی 30 ساڵە و بە بیانووی ئەوەی چەند جارێك كێشەی بۆ ئەو ماڵە ناوەتەوە باوكەكەی خنكاندوویەتی ویستوویەتی تاوانەكە بشارێتەوە دواتر باوكی دەستگیركراوە و تا ئێستا تەرمی كوڕەكە نەدۆزراوەتەوە.

تیمەكانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەكەیدا.

بەپێی زانیارییەكان، كوڕەكە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی بۆردومانی کەمپی مەخمورەوە هۆشداریداوەتە تورکیا

نوێنەری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت، هۆشداریدانداوەتە تورکیا ئەگەر هاوڵاتییانی مەدەنی لە کەمپی مەخمور بکاتە ئامانج، ئەوە پێشێلی…
Total
0
Share