لە هێرشێكی “داعش” بۆ سەر هێزەكانیان دوو ئەندامی هەسەدە كوژران

“چەكدارانی داعش” هێرشان كردووەتە سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات، بەهۆیەوە دوو ئەندامی ئەو هێزە كوژراون.

ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ئازار، چەند سەرچاوەیەك بە ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤیان وتووە، لە ڕەقە چەند چەكدارێكی شانە نوستووەكانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، لەو هێرشەدا كە كراوەتە سەر پاسەوانانی فڕۆكەخانەی تەبقە لە ڕۆژئاوای ڕەقە، دوو ئەندامی هەسەدە كوژراون.

هەروەها لەو سەروبەندەدا بە RBG لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە هێرش كراوەتە سەر بنكەیەكی هەسەدە لە دێرزور، تا ئێستا زیانەكان نەزاندراون.

بابەتی پێشتر

فولهام 0-3 مانچستەر سیتی

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەك زەریای هێمنی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share