ئێران و پاكستان ڕێككه‌وتنى گۆڕینه‌وه‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر برنج ده‌كه‌ن

ئێران و پاكستان ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی نەوت بەرامبەر برنج ده‌كه‌ن تا هه‌ردوولا بتوانن خۆیان لە سزا سەپێندراوەکان بۆ سەر سیستەمی دارایی و بانکی ئێران بپارێزن.

به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانى ئێران، وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پاكستان ڕێككه‌وتنێكى واژووكردووه‌، تا هه‌ردوولا بتوانن خۆیان لە سزا سەپێندراوەکان بۆ سەر سیستەمی دارایی و بانکی ئێران بپارێزن.

هاوکات عەبدولرەزاق داود، وەزیری بازرگانی پاکستان ڕایگه‌یاندووه‌، لەگەڵ تاران گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ گۆڕینەوە نەوت بەرامبەر برنجی پاکستانی.

مامەڵەی بازرگانی گۆڕینەوەی کاڵا بە کاڵا، مامەڵەیەکی کۆنی مرۆڤایەتییە، ئێرانیش بەهۆی سزاکانی ئەمه‌ریکا بۆ سەر وڵاته‌كه‌ى دەیەوێت خۆی لە دۆلار بپارێزێت و ڕاستەوخۆ بەرهەم و بەروبوومەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە ئاڵوگۆڕ بکات، لە ماوەکانی ڕابردووش لەگەڵ ڤەنزوێلا لەسەر گۆڕینەوەی نەوت بەرامبەر سوتەمەنی ڕێککەوتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئـێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئـەتۆم رێککەوتنێکی نوێیان واژووکرد

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، پاش هەڵپەساردنی پەیوەندییەکانیان بەهۆی جەنگەوە، گەیشتنە لێکتێگەیشتن و چوارچێوەیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانیان،…
زیاتر ببینە

وێنە.. بەڕێوەچوونی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ لەژێر ڕێکارە خۆپارێزییەکانی کۆرۆنا

سەردانیكەرانی “ماڵی خودا” لە مەککە لە هەفتەی ڕابردووەوە ڕێوڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵیان بە ڕێکارە خۆپارێزییەکانەوە دەستپێکردووە، لە مەراسیمی ئەمساڵدا…
Total
0
Share