لە ئێران لەسێدارەدان بەڕێژەی 25% زیادیکردووە

ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ئێران بەرزبوونەوەیەکی زۆریان لە ڕێژەی لەسێدارەدان تۆمارکردووە لەو وڵاتە لەساڵی ڕابردوودا، بەجۆرێک بەڕێژەی 25% بەرزبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی لەسێدارەدانی ژنان زیادیکردووە.

هەردوو ڕێکخراوی “ئێران هیومان ڕایتس” و “دژی سزای لەسێدارەدانین” لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویانکردەوە، “ئێران دەستیکردووە بە گەڕانەوە بۆ میدانی نێودەوڵەتی لەڕێگەی دانوستانە ئەتۆمییەکەیەوە”.

ڕێکخراوەکان دەڵێن، هاوشانی گفتوگۆکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان، ئێران بەردەوامە لە جێبەجێکردنی یاسای لەسێدارەدان، کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێکی سەرکوتکردنی کەسانی ناڕازی بەکاردەهێنێت.

ڕێکخراوی ئێران هیومەن ڕاتیس ئامارەکانی خستووەتەڕوو بەوپێیە، لەساڵی 2021دا لانیکەم  333 کەس لەسێدارەدراون ڕێژەکە 25% بەرزبووەتەوە، بەراورد بە ساڵی 2020 کە 267 کەس لەسێدارەدراون.

لەنیوەی یەکەمی ساڵی 2021دا 17 ژن لەسێدارەدراون، بەرامبەر بە لەسێدارەدانی نۆ ژن لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2020دا.

هەروەها ڕێکخراوەکە ئاماژەی بە ئەشکەنجەدانی توندی زیندانیانداوە بەمەبەستی دانپێدانانی بەزۆری زیندانییەکان بۆ ئەو تۆمەتانەی دەدرێتەپاڵیان، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی گیانلەدەستدانی گوماناوی لە زیندانەکاندا بەڕێژەیەکی زۆر بەرز زیادیکردووە.

لە کۆی 17 ژن کە لەسێدارەدراون، لانیکەم 12یان بەتاوانی کوشتن  بووە، هەروەها ڕێکخراوەکە نیگەرانیی پیشانداوە لە زۆربوونی لەسێدارەدانی ژنان بەتۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکانیان.

لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو ڕێکخراوەکە ڕایانگەیاندووە، لەنیوەی دووەمی ساڵی 2021دا لەدوای هەڵبژاردنی ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری ئێران ڕێژەی لەسێدارەدان زیادیکردووە، بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هانی بەغداد دەدەین بە خێرایی بۆ دابینكردنی وزە، واز لە تاران بهێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن پێداچوونەوە بە تەواوی لێخۆشبوون لە سزاكانی پەیوەست بەو وڵاتانە دەكات كە سەرچاوەی…
Total
0
Share