ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی “ئەنجامدەرانی تاوانی کوشتنی دوو کەسی” ڕاگەیاند

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاندووە، دوو كەسیان دەستگیركردووە كە بە تۆمەتی “کوشتنی دوو کەس لە شەقامی گشتیی قلیاسان-چەقچەق لە سلێمانی”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمشەو 13ی ئازار، بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “پاش ئەوەی لە بەرواری 11-12/3/2021 كاتژمێر 1:10 خولەكی نیوەشەو لەلایەن چەند چەكدارێكەوە لە چەكی ئۆتۆماتیكی دەستڕێژی گولە كرایە ناو كۆگایەكی فرۆشتنی مادە كحولییەكان بە ناوی (قەڵادزێ) لە شەقامی گشتیی چەقچەق-قلیاسان، لە ئەنجامی ئەو تاوانەدا دوو كەش كوژران و دوو كەسی دسكەش بریندار بوون”.

ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان تیمێكی ئۆپراسیۆنی هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە پێكهێنرا، لەماوەی 24 كاتژمێردا توانرا تاوانباران دەستنیشان بكرێن”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، “پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵێرەوەی ئاسایش توانرا سەرجەمیان دەستگیر بكرێن، بەو كەرەستە و ئۆتۆمبێلانەی تاوانەكەیان پێ ئەنجامدراوە و ڕوبەڕووی یاسا دەكرێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: براوە جیاوازەكان زۆرتر لە پارێزگای سلێمانین

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە…
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایان لەبارەی داخستنی یانە شەوانەکان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوای به‌رده‌وامى داخستنی یانه‌ی شه‌وانه‌ و ده‌ستگیركردنی بانده‌كانی له‌شفرۆشی ده‌كات و ده‌ڵێت، “پێویسته‌…
Total
0
Share