کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ” بەهۆی ناسەقامگیرى کەشوهەوا کە لە ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە، لە سبەینێوە ئەم ناسەقامگیریە زیاتر دەردەکەوێت و پێشبینى دەکرێت  سبەىنێ بەیانى شەپۆلێکى باران و هەورە تریشقە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بگرێتەوە لە هەندێ ناوچە بارانى بە لێزمە دەبارێت و پلەکانى گەرما بە (5-8) پلە دادەبەزێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر هەیە هەورە بروسکە لە هەولێر و سلێمانى و هەندێک ناوچەى گەرمیان بەهێزتربن لە ناوچەکانى دیکە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوورە لە راستییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رەتیدەکاتەوە ئەمڕۆ هیچ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن روویدابێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە…
Total
0
Share