دەرفەتی خوێندنی ماستەر لە کۆریای باشوور راگەیەندرا

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ژمارەیەک کورسی خوێندنی ماستەر لە کۆریای باشوور دابینکراوە، هەر کەس ئارەزوومەندبێت و مەرجەکانی تێدابێت، دەتوانێت داواکاریی پێشکەش بکات.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بەدامودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و سەرجەم دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێم دەگرێتەوە و لە چوارچێوەى هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سێنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشور (KDI School)  کورسییەکان دابینکراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کورسییەکانی خوێندنى ماستەر لەبوارەکانی (سیاسەتى گشتی، سیاسەتى پەرەپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى و خاوەنداریەتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) دابینکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشور هەیە، بە لەبەر چاوگرتنی مەرج و تێبینییەکان دەتوانێت داواکاری پێشکەش بە سەرچاوەکە بکات.

مەرجەکان:

  • پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
  • پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.
  • پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
  • ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
  • کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

تێبینییەکان:

– هەرکەسێک مەرج و ڕێنماییەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

– دواکات بۆ پێشکەشکردن و مەرجی زمان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی تر، یان لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکى دیکە جیاوازە، تکایە بەر لە پێشکەش کردن بە وردی سەرنجی مەرج و ڕێنماییەکان بدەن.

– دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

بابەتی پێشتر

زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەكەم و لەسەر ئاستی عێراقیش دووەم بووە

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: ناتوانین داوای مووچەی مانگی سێ لە حكومەتی عێراق بكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share