ناسا: دەتوانین ئۆکسجین لەسەر مەریخ بەرهەمبهێنین

ناسا رایدەگەیەنێت، توانیویانە ئۆکسجین بۆ هەناسەدان لە بەرگەهەوای مەریخدا بەشێوەیەکی بەردەوام دروستبکەن و سەرکەوتوو بوون.

بەپێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی ساینس ئالێرت بڵاویکردووەتەوە، ناسا توانیویەتی لە رێگەی ئامرازێکەوە گەردیلەکانی هەوای مەریخ بشکێنێت کە لەڕێگەیەوە ئۆکسجینێکی کەم و بەردەوام دروست دەکات.

پامێلا میلرۆی، جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسەکە دەڵێت، “ئەوە کارێکی سەرنجڕاکێشە کە دەتوانرێت ئۆکسجین لە بەرگەهەوای مەریخەوە دەربهێنرێت، ئەو کارە دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە دابینکردنی هەوا بۆ هەناسەدان، تەنانەت دەتوانێت سووتەمەنی مووشەکی بۆ کەشتیوانەکانی داهاتوو دابینبکات”.

ئەو ئامرازە کە ناوی مۆکسییە 16 پشکنینی جۆراوجۆری ئەنجامداوە بۆ بەرهەمهێنانی 122 گرام ئۆکسجین، ئەمەش نزیکەی چوار کاتژمێر ئۆکسجین بۆ مرۆڤ دابیندەکات، ناسا ئەوەشی خستۆتەڕوو، نیشتنەوەی چوار کەشتیوانی لەسەر رووی مەریخ پێویستی بە نزیکەی حەوت تۆن سووتەمەنی بۆ کەشتییەکان دەبێت، بێجگە لە 25 تۆن ئۆکسجین بۆ کەشتیوانەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
زیاتر ببینە

فەیسبووك بەكارهێنانی ئامرازی ئایینی و سیاسی و سێكسی بۆ كاركردنەسەر بەكارهێنەران قەدەغەدەكات

كۆمپانیای فەیسبووك ڕایگەیاند، بەكارهێنانی ئامرازی ئایینی و سیاسی و سێكسی بۆ كاركردنەسەر بەكارهێنەران لە ڕیكلام و بانگەشەدا قەدەغەدەكات.…
Total
0
Share