وەتسئاپ تایبەتمەندییەکی نوێ و گرنگ زیاددەکات

وەتسئاپ تایبەتمەندییەکی نوێ و گرنگ زیاددەکات و چاوەڕواندەکرێت بەکارهێنەران لە چەندین کێشەی کاتی نامەگۆڕینەوە ڕزگاربکات.

تۆڕی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی “وەتسئاپ” لە داهاتوودا خزمەتگوزارییەکی نوێ دەخاتەڕوو کە ڕێ بە بەکارهێنەران دەدات دەستکاریی نامە نێردراوەکانیان بکەن و هەڵەکانیان چاکبکەنەوە پاش ناردنیان.

پێگەی ” WABetaInfo” کە ئاگاداری پێشکەوتنەکانی تۆڕەکەیە، ڕوونیکردووەتەوە، وەتسئاپ لە ئێستادا کار لەسەر خزمەتگوزاریی دەستکاریکردنی نامە دەکات و لە داهاتوودا دەیخاتەڕوو.

ئەم خزمەتگوزارییە هێشتا بۆ بەکارهێنەران بەردەست نییە، بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەیدا چەندین کەس ڕزگاردەکات لە کێشەکانی هەڵەی نووسین و سڕینەوەی نامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ملیۆنان ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.. وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە

تەلەسكۆپی هابڵ توانیویەتی وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە تۆماربکات، کە هۆکارەکەی هێزی ڕاکێشانی نێوان دوو گەلەئەستێرەکەیە. دوو گەلەئەستێرەکە ناویان…
Total
0
Share