قائیمقامیەتی سلێمانی: نوسینگەیەکی فرۆشتنی خانو کە گیادەرمانی تێدا فرۆشراوە داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، نوسینگەیەکی فرۆشتنی خانو کە لەلایەن خانمێکەوە بەڕێوەبراوە گیادەرمانی تێیدا بە نایاسایی فرۆشراوە و داخراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، ” له‌سه‌ر زانیاری ئاسایش، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، چەند شوێنێكی دروستكردن و فرۆشتنی گیاده‌رمانی بە ڕێگای ئۆنلاین داخستووە و گیاده‌رمانه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی له‌چی دروستكراوه‌ و له‌رێی په‌یجه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغکراوەتەوە‌”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، ” لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی- بەشی دامودەزگا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌ دو شوێنی فرۆشتنی جلوبه‌رگ و نوسینگه‌یه‌كی كڕینی فرۆشتنی خانو، ده‌ستییان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گیاده‌رمانییدا گرتووه‌ و له ‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ شوێنه‌كان، ده‌ركه‌وتوه‌ خاوه‌ن شوێنه‌كه‌ و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌وێ ئیش ده‌كه‌ن، گیاده‌رمانه‌كان دروست ده‌كه‌ن”.

قائیمقامیەتی سلێمانی داوا له‌ به‌كارهێنه‌رانه‌رانی به ‌گشتی و خانمان دەکات ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌، تەنها لە شوێنە فەرمی و ڕێگە پێدراوەكان و كەسانی پسپۆڕ و شارەزا بكڕن و به‌كاری بهێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زیان به‌ ته‌ندروستییتان ده‌گه‌یه‌نێت.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی گیا ده‌مانه‌كاندا گیراوه‌ و هه‌ر سێ شوێنه‌كه‌ش داده‌خرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێكاری یاسا دەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم كەمیكرد

بابەتی دواتر

كازاخستان.. بەهۆی تێكشكانی فڕۆكەیەكەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر شەڕەتەقە روویدا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كاتژمێر 9:30ی ئەمشەو، لە نێوان خاوەن هۆتێلێك و خاوەن ماركێتێكی…
Total
0
Share