كازاخستان.. بەهۆی تێكشكانی فڕۆكەیەكەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا

چوار كەس بەهۆی تێكشانی فڕۆكەیەكی گوێزەرەوەی سەربازی لە سنووری كازاخستان، گیانیان لەدەستدا.

فڕۆكەخانەی ئاڵماتای نێودەوڵەتی لە كازاخستان ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار ڕایگەیاندووە، “لە ئەنجامی تێكشانی فڕۆكەیەكی گوێزەرەوەی سەربازیی سەربە پاسەوانی سنووری كازاخستان، چوار كەس گیانیان لەدەستدا”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، فڕۆكەكە لە جۆری ئێن-26 بووە، لەكاتی نیشتنەوەدا تێكشكاوە.

بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی شاری ئاڵماتا ئاشكرایكردووە، لەنێو ئەو فڕۆكەیەدا شەش سەرنشین هەبوون، چواریان گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیكەشیان بریندارن و چارەسەر وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بلومبێرگ: ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێـ.ـران لە ئارادایە

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێـ.ـران ئەگەرێکی کراوەیە و ئامادەکارییەکان بۆی بەردەوامن. ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە، “گەورە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: هیچ فڕۆکەیەکمان لە ئێران نەخراوەتە خوارەوە

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، هیچ فڕۆکەیەکی جەنگییان لەلایەن ئێرانەوە نەخراوەتە خوارەوە. ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی عەرەبیی سوپای ئیسرائیل لە…
Total
0
Share